میترۆ : با میدیاكان و حكومه‌ت پابه‌ندی داخوازییه‌كه‌ی یۆنسكۆ بن
یۆنسكۆ له‌پاڵ سه‌لامه‌تی گیانی رۆژنامه‌نوسان باس له گرنگی فراوانكردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات.
وێستگه نیوز-
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌و زانست و رۆشنبیری (یونسك‌و) داوای له دامه‌زراوه‌كانی میدیا كرد ژیان و سه‌لامه‌تی رۆژنامهنوسهكانیان بخه‌نه پێشینه‌ی كاره‌كانیان.
جێگری به‌ریوه‌به‌ری كه‌رتی په‌یوه‌ندییكان و زانیاری له رێكخراوی یونسك‌و (UNESCO) مهعهز شهقشوق له راگه‌یه‌نراوێكیدا كه دانه‌یه‌كی بۆ سه‌نته‌ری میترۆ ناردوه داوایكردوه ده‌زگاكانی میدیا رێوشوێنی سه‌لامه‌تی بۆ گیانی رۆژنامه‌نوسان په‌یڕه‌و بكه‌ن به تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له ریزی پێشه‌وه‌ی ناردنی زانیارین له‌سه‌ر ڤایرس كۆرۆنا داوایان لێده‌كات پیداویستی سه‌لامه‌تی بۆ دابین بكات و راهێنانی خۆپارێزییان له‌كاتی رماڵكردن پێشكه‌ش بكات.
شهقشوق جه‌ختده‌كاته‌وه " ئازادی رۆژنامه‌نوسی زیاد له هه‌موو كاتێكی تر گرنگه" داوای له ولاَتانی ئه‌ندامی له‌و رێكخراوه جیهانییه كردوه له‌كاتی روماڵكردنی رووداوه‌كانی كۆر‌ونا ئازادی رۆنامه‌نوسان بپارێزن ده‌خاله‌ت له‌كاره‌كانیان نه‌كه‌ن.
له‌مباره‌وه دیاری محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوزی راگه‌یاند سه‌لامه‌تی گیانی رۆژنامه‌نوسان له پێشینه‌یه‌وه پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نوسان گرنگتره له‌و هه‌واڵه‌ی روماڵی ده‌كات ووتی " یۆنسكۆ له‌پاڵ سه‌لامه‌تی گیانی رۆژنامه‌نوسان باس له گرنگی فراوانكردنی ئازادی رۆژنامه‌نوسان ده‌كات".
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ راشیگه‌یاند كه عێراق به هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌ن ئه‌بێت پابه‌ند بن بههو داوایه‌ی یۆنسكۆو فایرۆسی كۆرۆنا نه‌كه‌نه پاساو بۆ به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی كاری رۆژنامه‌نوسی جه‌ختیكرده‌وه " هه‌مو دامه‌زراوه‌كانی میدیا و هه‌م دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت ده‌بێت پابه‌ندی بانگه‌وازه‌كه‌ی یۆنسكۆ بن"
PM:09:36:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 3764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت