له عیراق هه‌واڵی ساخته سه‌باره‌ت به توشبون به كۆرۆنا ده‌درێت
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی ناوچه‌ی كه‌رخ له به‌غدا رایگه‌یاند كه زۆرجار هه‌واڵی ساخته له‌سه‌ر توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان ده‌رێت كه ئامانج لێی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی حساباتی شه‌خسییه.
جاسب حه‌جامی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا رایگه‌یاند: هه‌ندێك كه‌س كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ناوچه‌كانیان هه‌یه، به مه‌به‌ستی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی حسابات و كێشه‌ی شه‌خسیی خۆیان، به ساخته هه‌واڵی توشبون به كۆرۆنا له‌سه‌ر یه‌كتر به لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ده‌ن.
وتیشی كه جێگه‌ی نیگه‌رانییه ئه‌و جۆره هه‌واڵانه به ساخته ده‌درێن و ئاكامه‌كه‌ی دڵه‌ڕاوكێی و ترسی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستیی كه‌رخ داواشی له داگاكانی عیراق كرد توندترین سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه هه‌واڵی ناڕاست له‌سه‌ر توشبونی هاوڵاتیان به كۆرۆنا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
تائێستا له عیراق 382 كه‌س توشی ڤایرۆسی كرۆنا بوون و 105ی دیكه‌ش چاكبونه‌ته‌وه و 36ی دیكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
PM:11:51:26/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 19168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت