وێستگە نیوز-
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا لەمەودوا زانیارییەکان سەبارەت بە توشبووانی کۆرۆنا لە ریزی سوپادا راناگەیەنێت.
وەزیری بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، سوپای ئەمریکا بڕیاریداوە کە چیتر زانیاری ورد دەربارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ریزەکانیدا بڵاونەکاتەوە، بۆ ئەوەی رێگە نەدات "دوژمنانی" ئەو زانیاریانە لە دژی وڵاتەکەی بەکاربهێننەوە.
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند، سوپای ئەمریکا لە پلانیدایە راگەیەندراو لەبارەی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەریزی هێزەکانیدا رابگەیەنێت، بەڵام هەندێک وردەکاری لەبارەی حاڵەتەکانەوە دەشارێتەوە، لەبەر رەوشی ئەمنی وڵاتەکەی.
بەپێی ئاماری دوێنێ چوارشەممە ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لەناو سوپای ئەمریکادا گەیشتە 227 کەس.
PM:08:15:26/03/2020
ئهم بابهته 2628
جار خوێنراوهتهوه