به‌م حه‌وت هه‌نگاوه به‌رگریی جه‌سته‌ت به‌رامبه‌ر كۆرۆنا به‌هێز بكه
وێستگه نیوزـ
دوایین ئاماری ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان گه‌یشتووه‌ته 408 هه‌زار و 521 كه‌س و 18 هه‌زار و 314 توشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه و 101 هه‌زار و 32ی دیكه‌ش چاكبوونه‌ته‌وه.
بۆ به‌هێزكردنی به‌رگریی جه‌سته به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه كوشنده‌یه، پزیشكان و پسپۆڕان رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، ئه‌م حه‌وت رێگایه بگرنه‌به‌ر:
1- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی دڵه‌ڕاوكێ: تا بیر له ڤایرۆسه‌كه بكه‌ینه‌وه و دڵه‌ڕاوكێ زیاد بكات، زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به كۆرۆنا هه‌یه، مۆرگان كاتز ، پسپۆڕی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له زانكۆی جۆنر هۆپكینز ده‌ڵێت ئه‌و دڵه‌ڕاوكێیه به‌رگریی له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه و نابێت مرۆڤ ئه‌وه‌نده جه‌سته‌ی به بیركردنه‌وه و ترس ماندوو بكات.
2- وه‌زرش كردن: پسپۆڕان پێیان باشه رۆژانه مرۆڤ 30 بۆ 40 خولهك وه‌رزش بكات، چه‌ند مه‌شقێكی ساده ده‌توانن ئاستی مادده‌ی كۆرتیزۆل كه‌م بكه‌نه‌وه و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێز بكه‌ن، به‌ڵام مه‌شق و راهێنانێكی زۆر نا كه ماندووت بكات.
3- خه‌وتن: هه‌موو كات ده‌وترێت پێویسته خه‌وی ته‌واو له نێوان 7 بۆ 8 كاتژمێر بێت، ئه‌مه بۆ كه‌سانی پێگه‌یشتوو، منداڵ ده‌بێت زیاتر له‌وكاته بخه‌وێت.
4- كوتان: پێویسته وه‌رگرتنی ڤاكسین و كوتان له‌وكاته‌دا بێت كه بۆت دیاری كراوه.
5- خواردنی كه‌ره: پزیشكه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر كه‌ره رۆژانه بخورێت، مادده‌ی پرۆپیۆتیك له له‌شدا به‌هێز ده‌بێت و ئه‌م مادده‌یه‌ش پشتیوانی له مادده‌ی میكرۆپیۆم ده‌كات و به‌كتریان سوود به‌خشه‌كان له له‌شدا زیاد ده‌كه‌ن كه ده‌توانن بهرهناری به‌كتریا و ڤایرۆسه زیانبه‌خشه‌كان ببنه‌وه.
6- خواردنی دیكه: وه‌ك سیر و پیاز و زه‌نجه‌فیل و سه‌وزه و ئه‌و خواردنانه‌ی كه ڤیتامین دی تێدایه.
7- وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان: ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كێشه‌ی ته‌نگه نه‌فه‌سییان هه‌یه واز له جگه‌ره كێشان بهێنن تا سیستمی به‌رگریی له‌شیان به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هێز ببێت.
AM:11:52:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 6900
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت