بانكی رافیده‌ین: پاره‌ی ته‌واو له‌به‌رده‌سته بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
وێستگه نیوزـ
سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عیراق و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و جموجوڵی بازرگانی، بانكی رافیده‌ین ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
بانكی رافیده‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی: بڕی پێویست پاره‌یان له‌به‌رده‌سته بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌ی دارایی نووسینگه‌كان، ئاشكراشیكرد كه پاره‌یه‌كی زۆر بۆ لقه‌كانی بانكه‌كه له به‌غدا و شاره‌كانی تری عیراق دابینكراوه تا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش بكه‌ن.
بانكی رافیده‌ین راشیگه‌یاند كه له‌ڕێگه‌ی كارتی ئه‌لیكترۆنی و به‌پێی ئه‌و كاتانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن.
AM:10:56:25/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 6688
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت