شه‌وی پێش قه‌دەغەی هاتوچۆ له به‌ریتانیا
وێستگه نیوزـ
پێش ئه‌وه‌ی به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆناوه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی مۆڵ و باڕ و ماركێت و شوێنه گشتییه‌كان له به‌ریتانیا بچێته بواری جێبه‌جێكردن، گه‌نجانی ئه‌و وڵاته دوا شه‌وی پێش قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه و له قه‌ره‌باڵغیدا به‌سه‌ر برد.
گه‌نجه‌كانی به‌ریتانیا به‌چڕی سه‌ریانكرده‌سه‌ر باڕه‌كان و ده‌ستیان به خواردنه‌وه‌ی مادده كحولییه‌كان كرد، دواتریش به مه‌ستی چوونه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش چاودێریی ده‌كردن.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به داخستنی شوێنه گشتییه‌كان وتی كه هه‌رچه‌نده بڕیاره‌كه قورسه، به‌ڵام باشتره هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستن له كۆرۆنا له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه 177 كه‌س له به‌ریتانیا گیانیان له‌ده‌ستداوه و سێ هه‌زار و 983ی دیكه‌ش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ناوه‌نده‌كانی خوێندنی داخستووه و به داخستنی مۆڵ و شوێنه گشتییه‌كان، رێوشوێنی زیاتری بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه گرتوه‌ته‌به‌ر.
PM:05:02:21/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 18564
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت