عیراق.. سێ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا
وێستگە نیوز-
بەڕێوەبەرێتی گشتی تەندروستی رەسافە لە بەغدا توشبوونی سێ کەسی دیکەی بە کۆرۆنا راگەیاند و لە پارێزگای بەسڕەش کەسێک بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
لە بەیاننامەیەکدا تەندروستی رەسافە رایگەیاندووە، " سێ توشبووەکە یەکێکیان پیاوێکی تەمەن ٥٤ ساڵە و ئەوی دیکەیان کوڕێکی ٣٠ ساڵە، سێیەم توشبووش کچێکی ١٦ ساڵە".
ئاماژەی بەوەش کردووە، " توشبوویەکی تەمەن ٤٨ ساڵیش ئەمڕۆ چاکبووەتەوە ئەوەش دوای ئەوەی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ بەردەوام چارەسەری وەرگرتووە و ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە دەرچووە".
هەر ئەمڕۆش لە پارێزگای بەسڕە حاڵەتێکی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا راگەیەندرا ئەمەش پێنجەم حاڵەتی مردنە بە کۆرۆنا لەو پارێزگایەدا.
ش . ر
PM:08:13:19/03/2020
ئهم بابهته 2828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت