وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەمڕۆ و سبەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
دوای ئەوەی حكومەت پێشتر رایگەیاندبوو بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ دابەشكردنی مووچەی راگرتووە، ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە، لەو چوارچێوەشدا وەزارەتی دارایی ئابووری رایگەیاند ئەمڕۆ و سبەی مووچەی دیوان و لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
ئەم مووچەی دابەش دەكرێت مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2019يە و پێشتر وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت مووچەی وەرگرت، دووەم وەزارەتیش ناوخۆ وەریگرت و پێشمەرگە سێهەم وەزارەتە.
دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە لە دوای ئەوەش دێت كە دوێنێ سێشەممە بە فەرمانی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لیوا سەربەست زێباری، بهڕێوهبهری بهڕێوهبهرایهتیی رشتهكان لە وەزارەتی پێشمەرگە و عەمید روکن رێبوار عەلی لیوای یەکی پیادەی کەرکووک لە پۆستەكانیان دوور خرانەوە، بەهۆی ئەوەی بە ئاشكرا داوایان لە حكومەت كرد مووچەی پێشمەرگە دابەش بكات.
AM:10:14:18/03/2020
ئهم بابهته 12384
جار خوێنراوهتهوه