وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق زیندانییه‌كان ئازاد ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رێنمایی بۆ ئازادكردنی راگیراوان له‌ناو گرتوخانه‌كانیدا ده‌ركرد.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌ نوسراوێكدا كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ده‌ریكردوه‌، رێنمایی داوه‌ به‌ ئازادكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و راگیراوانه‌ی كه‌ له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دا، به‌و مه‌رجه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دادگادا بمێنێته‌وه‌.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا بڕیاریش بۆ ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌ركردوه‌ كه‌ له‌سه‌ر پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق بۆ ته‌مبێكردن سزا دراون.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق هیچ بڕیارێكی بۆ ئازادكردنی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌رنه‌كردوه‌ كه‌ له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستگیركراون و تا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ش هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئازادكردنی چالاكوانه‌كانی خۆپیشاندانه‌كان بڵاونه‌بوه‌ته‌وه‌.

بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌چوارچێوه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان دێت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه‌ تائێستا 11 كه‌سی له‌ عیراق كوشتوه‌ و 154ی دیكه‌ش توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوون.


AM:09:28:18/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 3952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو