هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییان لە عیراق چۆڵ کرد
وێستگه نیوزـ
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریكا بنكه‌ی سه‌ربازیی قائیم-ی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كرده‌وه.
مایه‌ڵز كاگنز، وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند كه هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌یه‌وێت چاوبه بڵاوه‌پێكردنی هێزه‌كانیدا له عیراق بخشێنێته‌وه به‌تایبه‌ت له‌و بنكانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی كه‌م سه‌ربازی تێدایه.
وتیشی، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی به‌نیازن بنكه‌ی سه‌ربازیی قائیم له‌سه‌ر سنوری سوریا چۆڵ بكه‌ن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بنكه‌كه‌یان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عیراق كردوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی فه‌رمیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه داعش ئاشكراشیكرد كه 300 سه‌ربازی خۆیان له بنكه‌ی سه‌ربازیی قائیم ده‌گوازنه‌وه و ره‌تیكرده‌وه كه چۆڵكردنی بنكه‌كه به‌هۆی ئه‌و هێرشه موشه‌كییانه‌وه بێت كه به‌مدواییه كرایه‌سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانی له ناوچه جیاجیاكانی عیراق.
AM:09:03:18/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت