بەرهەم ساڵح سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراقی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپارد



وێستگە نیوز- 
سەرۆک کۆماری عیراق، عەدنان زەرفی راسپارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیراق. 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق، عەدنان زەرفی سەر بە هاوپەیمانی نەسر-ی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراق بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت راسپارد. 

راسپاردنی عەدنان زەرفی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق بە ئامادەبوونی مەدحەت مەحمود، سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی و فائق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوری و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەڕێوەچوو. 


PM:12:06:17/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت