هێرشێكی موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كی عیراق


وێستگه‌ نیوز ـ
شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ عیراق رایگه‌یاند، كه‌ شه‌وی‌ رابردوو به‌ مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی‌ بسمایه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ی ئازاری 2020، شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "شه‌وی‌ رابردوو دوو مووشه‌ك له‌ بنكه‌كانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ بسمایه‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا: مووشه‌كه‌كان له‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی‌ كارگه‌ی‌ خشتی‌ نه‌هره‌وان ئاڕاسته‌ی‌ سه‌ربازگه‌كه‌ كراون.

شانه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ ئه‌منی‌ عیراق هیچ زانیارییه‌كی‌ سه‌باره‌ت به‌ زیانه‌ گیانی‌ و مادییه‌كانی‌ ئه‌و هێرشه‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌.


هــ. ر


AM:10:57:17/03/2020


ئه‌م بابه‌ته 3236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو