قایمقامی كفری: سنوری شار فراوان دەكرێت و دەروازە دەگوێزرێتەوە
وێستگە نیوز- تانیا كفری
قایمقام و سەرۆکی شارەوانی کفری لەگەڵ ئەندازیاری پرۆژەی ڕێگای کفری - کلار کۆبوونەوە بەمەبەستی دروستکردنی دەروازەی شار و گواستنەوەی بۆ ماوەىیەكی دوور تر.
جەلال شێخ نوری قایمقامی قەزای كفری تایبەت بە وێستگە ئاشكرایكرد "1000 یەكەی نیشتەجێ بوونمان بۆ دەرچووە ، لە نزیكترین كاتدا دەستدەكرێت بە جێبەجێ كردنی، بەو هۆیە ناو شاری كفری گەورە دەبێت و دەروازەی شار دەگوێزرێتەوە بۆ ماوەیەكی دوورتر لە شار.
وتیشی: بڕیارە زاڵگەی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ ببرێنە دەرەوەی شار و لەوێ شوێنیان بۆ دروست بكرێت، دەروازەیەكی گەورە بۆ شار دورست دەكرێت.
پێشی وابوو كە ئەو كارە سیمایەکی جوان بە شارەکە دەبەخشێت سنوری شارەوانیش فراوان دەبێت.
PM:04:46:27/02/2020
ئهم بابهته 3244
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت