وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی و پێشمه‌رگه له‌سه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه و ده‌رماڵه كۆبوونه‌وه
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پله به‌رزركردنه‌وه و ده‌رماڵه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیایدا هاتووه: له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ی شوباتی 2020، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئاواتی شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری و د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و تیمێكی راوێژكاری ژمێركاری نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌فسه‌رانی باڵای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌ڕێوه‌به‌رانی وه‌زاره‌تی دارایی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه‌چوو.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كێشه‌و گرفته داراییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌خه‌رجی و پێویستیه‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، بۆ خزمه‌تی زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خێراتركردنی پڕۆسه‌ی خۆرێكخستنه‌وه‌و چاكسازی له وه‌زاره‌ت پێویسته به زوویی ئه‌و كێشه‌و له‌مپه‌رانه چاره‌بكرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌زیری دارایی و ئابووری ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، "كه جێی پێ‌زانین و سوپاسی ئێمه‌یه به‌و پێیه‌ی به‌ڕێزیان به‌رده‌وام هاوكار و هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووه، به‌دیاریكراوی ئه‌وبابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه هه‌یه".
له‌سه‌ر پرسی پله به‌رزكردنه‌وه‌و ده‌رماڵه، وه‌زیری پێشمه‌رگه روونی كرده‌وه، كه فشارێكی زۆری ئه‌فسه‌ران و پێشمه‌رگه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه بۆ داواكردنی ئه‌و مافه‌یان كه شایسته‌ی خۆیانه، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه له نیگه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌فسه‌ران تێده‌گه‌ن و لای خۆیانه‌وه كاری وردبینی بۆ دۆسییه‌كان ته‌واوكراوه و كه‌م و كوڕیه‌كانیش دیاریكراوه، له‌ئێستاشدا په‌ڕاوی دۆسیه‌كان له‌به‌رده‌می سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمه و به‌پێی یاسا و رێنماییه كارپێكراوه‌كان كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و دۆسه‌یه ده‌كرێت.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، بڕیاردرا له‌سه‌ر دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێ كردنی خاڵ و راسپارده‌كانی كۆبونه‌وه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
هــ. ر
PM:09:32:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 1300
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت