به ڤیدیۆ.. ساتی شادبونه‌وه‌ی ئه‌و دوو برایه‌ی كه له‌ده‌ستی داعش رزگاركران بە کەسوکاریان
لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
وێستگە نیوزـ تانیا كفری
هێمن جەلال و قانع جەلال، كە لە شەوی 1ی شوباتی 2020، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە فڕێندران بەرامبەر بە حه‌فتا هه‌زار دۆلار دوای 16 رۆژ ئازاد کران، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه تایبه‌ت ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه، گه‌نجه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ناو كه‌سوكاریان.
هێمن جەلال و قانع جەلال لەسەر رێگای کفری – زنانە، لەلایەن چەند چەکدارێکی سەر بە پاشماوەکانی گروپی داعشەوە ئۆتۆمبێلەکەیان وەستێنراوەو پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار فڕێندران، دواتر داوای بڕێك پارەیان لە كەسوكارەكانی ئەو دوو برایە كردووە و بەرامبەر بە 70 هەزار دۆلار "حەوت دەفتەر" ئازاد كراون.
وێستگە نیوز زانیویەتی، کە ئەم دوو برایە که ناویان هێمن جەلال و قانع جەلال-ه و خێزاندارن و یەکی سێ منداڵیان هەیە و هەردووكیشیان دانیشتووی شاری كفرین.
هــ. ر
PM:06:37:16/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 10728
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت