ئەردۆغان ئەنجامدانی رێككەوتنێكی گەورەی لەگەڵ ترەمپ راگەیاند


وێستگە نیوز-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا رایگەیاند كە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە ڕێی پەیوەندییەكی تەلەفۆنییەوە رێككەوتنێكی گەورەیان كردووە.


ئەردۆغان ئاشكرایكرد كە لەگەڵ ترمپ بڕیاریانداوە گفتوگۆكانیان دەستپێبكەنەوە بۆ بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەمریكا و توركیا بۆ 100 ملیار دۆلاری ساڵانە.

ئەم رێككەوتنە كە سەرۆكی توركیا باسی لێ دەكات، لە دوا ئەوە دێت كە ماوەیەكە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات رووی لە ئاڵۆزی زۆر كردبوو، بەتایبەت دوای هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان.

هاوكات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەردۆغان و ترەمپ باسیان لە دۆخی لیبیا و جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە كردووە.

د.ح
 


PM:07:10:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 15048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو