نوێترین زانیاری لەسەر دۆخی تەندروستی ئەو 11 عیراقیەی لە چینەوە گەڕانەوە

‌نەخۆشخانەی گشتی فورات لە بەغدا


وێستگە نیوز- 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرخ لە بەغدای پایتەختی عیراق ڕایگەیاند، دوا وەجبەی ئەو عیراقیانەی لە چینەوە گەڕانەوە بۆ بۆ عیراق نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و هیچ کەس لەوان تووشی کۆرۆنا نەبوون. 

جاسب ئەلحجامی، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرخ ئەمڕۆ شەممە 15 ی 2 ی 2020 لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوا وەجبەی ئەو عیراقیانەی لە چینەوە گەڕانەوە بۆ بۆ عیراق نەخۆشخانەیان جێهێشتووە و جەختیشی لەوە کردەوە " هیچ کەس لەوان تووشی هیچ پەتا و ڤایرۆسێک بەتایبەت کۆرۆنا نەبوون". 

ئەلحجامی وتی، " ئەو عێراقیانە ژمارەیان 11 کەسە و لە هەرێمی وهان-ی چینەوە گەڕاونەتەوە عێراق و هەموویان سەلامەتن". 

ئاماژەی بەوەش کرد، " ئەو پشکنینیە دوای ئەوە دێت کە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە ئەو هاوڵاتیانە لەژێر چاودێریدا بوون تا لە ئەگەری بوونی ڤایرۆسەکە تێیاندا دڵنیا ببینەوە". 

هەروەها وتی، "لە رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەرگای نەخۆشخانەی فورات بە ڕووی نەخۆشانی ئاساییدا دەکرێتەوە". 

تا ئێستا 67 هەزار و 088 کەس لە جیهاندا تووشبوون کە زۆربەیان لە چینن، هەزار و 526 تووشبوویشیان گیانیان لەدەستداوە.


ش . ر 



PM:04:28:15/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت