کۆسرەت رەسوڵ و بافڵ تاڵەبانی لاهور شێخ جەنگی رێککەوتن
کۆسرەت رەسوڵ، لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی.. فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگەنیوز-
لایەنە ناکۆکەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر پۆستە باڵاکانی یەکێتی رێککەوتن.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە وێستگە نیوزی راگەیاند: کۆسرەت رەسوڵ عەلی و بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی لەسەر دابەشکردنی پۆستەکانی یەکێتی رێککەوتون، هەر ئەم رێکەوتنەشە وایکرد کۆسرەت رەسوڵ، بەشداری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بکات.
به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ی شوباتی 2020، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به ئاماده‌بوونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ده‌ستپێكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له كۆبوونه‌وه‌كان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ده‌كرێت، كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ سه‌رۆكی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌یه.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌شێكی زۆری ماده‌و بڕگه‌كانی پەیڕه‌وی ناوخۆی په‌سه‌ند كرد، به‌ڵام به‌هۆی نیگه‌رانی و ناڕه‌زایی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له تێپه‌ڕاندنی بڕگه‌و ماده‌كانی پەیرهوهكه و داوای راگرتنی كۆبوونه‌وه‌كانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد.
پێشتر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لاهور شێخ جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن ئه‌نجامدرا، به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی وێستگه نیوز، به‌شداریكردنی ئه‌مڕۆی كۆسره‌ت ره‌سوڵ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، مانای گه‌یشتنه به رێككه‌وتنی لایه‌نه ناكۆكه‌كان.
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له 21ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، كۆنگره‌ی چواره‌می خۆی ئه‌نجامدا، كه تیایدا 124 كه‌س بۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژێردران.
AM:11:27:15/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 26188
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت