ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌ی كه دوای فڕاندنی دوو هاوڵاتییە کوردەکەی گەرمیان فڕێندرا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به چاوبه‌ستراوی له ناوچه‌ی كارێز ئازاد كرا.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی گه‌رمیان تایبه‌ت به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌به له ناوچه‌ی كارێز ئازادكراوه كه دوای فڕاندنی دوو هاوڵاتییە کوردەکە لە سەرەتای ئەم مانگەدا فڕێندرا.
سه‌رچاوه‌كه‌ی ئاسایشی گه‌رمیان راشیگه‌یاند كه هاوڵاتییه عه‌ره‌به‌كه پیشه‌ی شوان بووه و به چاوبه‌ستراوی ئازاد كراوه.
شه‌وی 1ی شوباتی 2020، لەسەر ڕێگای کفری – زنانە، لەلایەن چەند چەکدارێکی سەربە پاشماوەکانی گروپی داعشەوە ئۆتۆمبێلەکەیان وەستێنراوەو پاشان بەرەو شوێنێکی نادیار فڕێنران، لەو کاتەدا وا بڵاوکرایەوە کە هاوڵاتییەكی عەرەب هەوڵیدابوو بە هانایانەوە بچێت و رێگری لە فڕاندنیان بكات، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ئەویشیان فڕاندبوو.
دوو براكه به‌ناوه‌كانی هێمن جەلال و قانع جەلال، خێزاندارن و یەکی سێ منداڵیان هەیە و هەردووكیشیان دانیشتووی شاری كفرین.
فراندنی ئەو دوو برایە و هاوڵاتییە عەرەبەكە دوای ئەوە دێت كە رۆژی پێنجشەممەی رابردووش چەكدارانی داعش لە گەرمیان و لە ڕێگەی قەرەتەپە - كفری، هەشت كەسیان فڕاند و رۆژی 31ی كانونی دووه‌می 2020، تەرمی یەكێكیان دۆزرایەوە.
PM:09:04:03/02/2020
ئه‌م بابه‌ته 8584
جار خوێنراوه‌ته‌وه