عەلاوی: نەفرەت لەو حكومەتەی گەلەكەی بۆ ناپارێزرێت


وێستگە نیوز-
ئەیاد سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی رەخنەی تونتدی ئاراستەی بەرپرسانی عیراقی كرد بەهۆی رووداوەكانی ئەم دوایە لە دژی خۆپیشاندەران بە تایبەت ئەوەی شەوی رابدوو بەرامبەر بە خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی وەسبە روویدا.


عەلاوی لە تویتێكدا نوسیویەتی "نەفرەت لە دەسەڵاتێك ناتوانێت گەلەكەی بپارێزێت، ئایا بیرتان چوویەوە كاتێ ئۆپۆزسیۆنی سەدام".

دەشڵێت "دەست هەڵگرن لە گەلە نارازییەكەمان لە ناسریە، توندوتیژی دەبێتە هۆی كاردانەوەی توندتر، ئایا بەردەوام دەبن لە كوشتنی 39 ملیۆن كەسی عیراقی".

ئەم لێدوانەی عەلاوی دوای ئەوە دێت كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك كەسی نەناسراو چوونە سەر خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی وەسبە لە ناسرییە و خێوەتەكانیان بەسەردا سوتاندن كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی دوو كەس و بیرندار بوونی 18 كەسی دیكە كە هەندێكیان بیرنەكانیان مەترسیدارە.

د.ح
 


PM:02:42:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 2724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت