شه‌و ژنه‌كه‌ی خنكاند و به‌یانی خه‌به‌ری كرده‌وه نانی بۆ ئاماده بكات
وێستگه نیوزـ
دادگایه‌كی عه‌ره‌بستانی سعودی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر گه‌نجێكدا سه‌پاند كه تۆمه‌تی خنكاندنی ژنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ساغ بووه‌ته‌وه.
گه‌نجه ته‌مه‌ن 32 ساڵه سعودییه‌كه شه‌وێكیان تا توانیویه‌تی له ژنه‌كه‌ی داوه پاشان ده‌ستی ناوه‌ته بینی ژنه‌كه‌ی و تا نه‌یخنكاندوه وازی لێ نه‌هێناوه، بۆ به‌یانیش له به‌تانییه‌كییه‌وه پێچاوه و خستویه‌تییه سندوقی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی و بردویه‌تی بۆ نه‌خۆشخانه و وتویه‌تی گوایه كاره‌با گرتویه‌تی.
له نه‌خۆشخانه توێكاری بۆ لاشه‌ی ژنه خنكاوه‌كه كراوه و ده‌ركه‌وتووه كه به توندی لێی دراوه و پاشان خنكێنراو، له لێكۆڵینه‌وه‌كانیشدا، گه‌نجه‌كه دانی به‌وه‌دانا وه كه به‌هۆی ئالوده‌بونی به مادده‌ی هۆشبه‌ر، باری ده‌رونیی خراپبووه و به‌بیر و هۆشیدا نایه چیی كردوه و بۆچی وای كردوه.
گه‌نجه‌كه وتویه‌تی: له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌یدا بووه به شه‌ڕی و شه‌وی شه‌ڕه‌كه خنكاندویه‌تی و نازانێت چۆنی خنكاندویه‌تی، بۆ به‌یانیش كه خه‌به‌ری بوه‌ته‌وه ته‌ماشای ژنه‌كه‌ی كردوه لاشه‌یه‌كی بێ گیانه، كه‌چی ئه‌م به‌و مردووییه‌ش داوای لێكردوه نانی به‌یانیی بۆ ئاماده بكات.
له‌پای ئه‌و تاوانه دادگای عه‌ره‌بستانی سعودی سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر گه‌نجه‌كه‌دا سه‌پاندووه و رایگه‌یاندوه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاوانی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كانیشی به‌سه‌ردا ساغ بوه‌ته‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی سزاكه‌ی بۆ سووك ناكرێت.
PM:10:34:29/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 17348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت