کچێکی ١٢ ساڵ لەلایەن ٣٠ پیاوەوە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر

‌کچە ١٢ ساڵانەکە لەسەر دیواری ئەو ژوورەی تێیدا دەستدرێژی کراوەتەسەر ئەم وێنەیەی کێشاوە


وێستگە نیوز-
دیمەنێک هەموو کۆتایی هەفتەیەک بۆ ماوەی دوو ساڵی تەواو دووبارە دەبووەوە بۆ کچێک کە ئەکات تەنها ١٢ ساڵ تەمەنی بوو، ئەم کچە قوربانی دەستی دەستدرێژی سێکسی بوو لەلایەن چەندین پیاوەوە و لە ماڵی خێزانەکەی خۆی، هەندێک لە پیاوەکان ناسیاوو هاوڕێی باوکی بوون و هەندێکیش لەوان بێگانە بوون .

بەپێی گێڕانەوەکانی کچە ١٢ ساڵە هیندیەکە کە بۆ پزیشکە دەرونیەکان قسەی کردووە، چیرۆکەکە ئەوکاتە دەستیپێکردووە کە باوکی بەردەوام هاوڕێکانی بانگهێشتی ماڵەکەیان کردووە بۆ خواردنەوە، پاشان پیاوە سەرخۆشەکان دەستیان لە جەستەی داوەو خۆیان لێ نزیک کردووەتەوە بە بەرچاوی باوکیەوە، هەندێک جاریش یەکێک لەپیاوەکان بەتەنیا لەگەڵ دایکی لە ژووری نوستنی ماڵەکەیاندا ماوەتەوە.

وەک کچەکە دەیگێڕێتەوە، " رۆژێک باوکم بە دەستی خۆی رایکێشامە ژووری نوستنەکە و یەکێک لە هاوڕێکانیشی لەگەڵ بوو خۆی رۆیشتە دەرەوە و دەرگاکەی بە کلیل لەسەر داخستم، هاوڕێکەشی لە ژوورەکەدا دەستدرێژی کردەسەرم".

بەخێرایی ژیانی کچەکە لە منداڵیەوە بووە کارەسات، کچە ١٢ ساڵانەکە دەڵێت، "هەموو رۆژێک باوکم پەیوەندی بە پیاوەکانەوە دەکرد و لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا کاتی دیاریکراوی بۆ دادەنان تا لەگەڵ من بەسەری ببەن".

لەو بارەیەوە پزیشکە دەرونییەکان کە پێدانی چارەسەری دەروونی قسەیان لەگەڵ کچەکە کردووە باس لەوە دەکەن لە ماوەی ئەو ساڵەدا کچەکە بەلایەنی کەمەوە لەلایەن ٣٠ پیاوەوە دەستدرێژی کراوەتەسەر.

لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا کچە هیندیەکە لەلایەن دەستەی چاودێری منداڵانی هیندستانەوە بە هاوکاری و زانیاری پێدان لەلایەن مامۆستای قوتابخانەی کچەکەوە توانرا رزگاربکرێت و لە قوتابخانەکەیەوە بەرەو ناوەندێکی تایبەتی چاودێری مندڵان ببرێت.

بەرپرسانی ئەو ناوچەیەی هیندستان کە کچەکەی لێ ژیاوە دەڵێن، " پشکنینە پزیشکیەکان ئەوەیان سەلماندووە کچە منداڵەکە چەندین جار و لەسەریەک دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر".

سەرچاوە: bbc


ش . ر 


PM:03:32:16/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 23392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو