ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كرد
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه یاسای چاكسازی په‌سه‌ند كرد و بڕیاره ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەی رەشنووسی پڕۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان-عیراق کرا، کە بەشێکە لە بەرنامەی گشتگیریی چاکسازیی لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەدا، چاکسازیی پرۆسەیەکی بەردەوامە و لە هەنگاوەکانی داهاتوودا گشت کەرتەکان دەگرێتەوە.
وتیشی: "لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، بەڵێنمان دابوو ئەم پڕۆژە یاسایە بنێرین بۆ پەرلەمان، ئەمەش پڕۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و دادپەرەوەرییە و بە دڵنیاییشەوە خەڵکی شایستە، مافەکانیان پارێزراو دەبێت".
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه: دوای گفتوگۆکردنێکی چڕ و بەرفراون لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی پڕۆژە یاساکە و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاریی، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
PM:05:47:11/12/2019
ئه‌م بابه‌ته 3256
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت