كۆبوونەی ئێران و وڵاتانی ئەوروپا لە ڤیەننا


وێستگە نیوز-
بڕیارە ئەمڕۆ نوێنەری وڵاتانی هەریەكە لە بریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لەگەڵ ئێران لە بارەی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوانیان كۆببنەوە كە ئەمریكا پاشەكشەی لێ كردووە.

بە پێی زانیاری ئاژانسەكان زلهێزەكانی ئەوروپا داوا لە ئێران دەكەن پاشەكشە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوانیان نەكات هەرەوەك پێشتر لە دژی كشانەوەی ئەمریكا و سزا ئابووریەكانی سەری، چەند هەنگاوێك دوور كەوتۆتەوە و كار بۆ دروستكردنی چەكی ئەتۆم دەكات.

هاوكات بڕیارە باس لە درێژەدانی ئێران بە پەرەپێدانی موشەكی بایلیستی بكەن كە لە توانایاندا هەیە كڵاوەی ئەتۆمی لە خۆ بگرێت، لە بەرامبەردا ئێران رەتیدەكاتەوە سازش لە موشەكی بایلستی بكات.

د.ح
 


AM:09:50:06/12/2019


ئه‌م بابه‌ته 2924 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو