سەقز.. لە ئاهەنگێكدا بەهۆی تەقینەوەی غاز زیاتر لە 50 كوژراو و بریندار هەیە
وێستگە نیوز-
بەهۆی رووداوی تەقینەوەی غازێك لە كاتی بەڕێوە چوونی ئاهەنگێكدا شەوی رابردوو لە شاری سەقزی رۆهەڵاتی كوردستان 11 كەس كوژراون و بریندارەكانیش نزیكەی 40 كەس بۆ 50 كەسن.
شەوی رابردوو لە كاتی ئاهەنگێكی كۆمەڵایەتی بوكوزاوایەتی لە هۆڵی "مانگە شەو" كەپسولێكی غاز تەقیەوە و بەهۆیەوە 11 كەس كوژراون، هەروەها بریندارەكانیش بەشێكیان مەترسیدارن و زیاترن لە 40 كەس.
تەقینەوەلە سیستمی غازی هۆڵەكەدا بووە و لە كاتی بەڕێوە چوونی ئاهەنگەكەدا ڕوویداوە.
د.ح
AM:08:38:06/12/2019
ئهم بابهته 2936
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت