گه‌نجان سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن
خۆپیشانده‌ران ئێران ده‌كه‌نه ئامانج
وێستگە نیوز-
خۆپیشانده‌رانی دژ به حكوومه‌ت له عێراق كه له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا ناو به ناو درووشم دژ به ئێران دەڵێنەوە و هێرشده‌كه‌نه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییه‌كانی ئه‌و وڵاته، دووباره ناڕه‌حه‌تی له ده‌ست ئێرانی كردووه‌ته بابه‌تی رۆژه‌ڤ.
خۆپیشاندانه‌كانی دژ به حكوومه‌ت بۆ پرۆتستۆكردنی بێكاریی، گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتیی كه ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، نزیكه‌ی دوو مانگه درێژه‌ی هه‌یه.
ئامانجێكی دیكه‌ی خۆپیشانده‌ران كه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، ئێرانه كه وه‌ڕسن له سیاسه‌تی مه‌زهه‌بگه‌رایی و سیاسه‌تی فراوانخوازیی له ناوچه‌كه‌دا له رێگه‌ی هه‌ژموونی سه‌ربازیی و سیاسییه‌وه.
یه‌ك له‌سه‌ر سێی پێویستی كاره‌بای عێراق له ئێرانه‌وه هاوردە ده‌كرێت. قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان به‌غدا و تاران له ده‌وروبه‌ری ١٣ ملیار دۆلاردایه. به لای هه‌ردوو وڵاته‌وه به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی باش گرنگه، به‌ڵام زۆرینەی خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان تاران تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به ده‌ستوه‌ردان له بڕیاره سیاسییه‌كانی عێراق.
خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی باشووری عێراق كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی شیعه مه‌زهه‌بن، ده‌یانجار نوێنه‌رایه‌تییه دیپلۆماتییەكانی ئێرانیان ئاگرتێبه‌رداوه. خۆپیشانده‌ران له كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ئاڵای ئێران، وێنەی رێبه‌ری باڵای ئێران، عه‌لی خامنه‌یی و فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران، قاسم سوله‌یمانی-یان سوتاند.
له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی دوو رۆژ پێش ئێستای نه‌جه‌ف كه به ناوه‌ندی مه‌زهه‌بی شیعه له عێراق داده‌نرێت، كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف سووتێنرا. سوپای عێراق چوونه‌ژووره‌وه و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی بۆ نه‌جه‌ف و هاتوچۆی له ناو شار قه‌ده‌غه كرد. هێزی میلیشیای شیعی ''لیوای جه‌نگاوه‌ر عه‌باس''ی سه‌ربه مه‌رجه‌عی ئایینی عه‌لی سیستانی به ئۆتۆمبێلی سه‌ربازییه‌وه چوونه نێو نه‌جه‌فه‌وه.
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی كه ملیشیایه‌كی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیه و گرووپێكی نزیك له ئێرانه، له هه‌ژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت زیان به نه‌جه‌ف و سیستانی بگه‌یه‌نن به‌هه‌ڵه‌دا چوون و ئه‌وان ئاماده‌ی پارێزگارییكردنن له‌و شاره. ئاماژه به‌وه‌شكرا پاش سووتانی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف چووه‌ته شاره‌كه‌وه.
سەرکردەی رەوتی سه‌در، موقته‌دا سه‌در كه له عێراقدا خاوه‌نی فراوانترین پێگه‌ی شیعه‌یه و كه‌مێک له ئێران دووره، بێده‌نگی به‌رامبه‌ر رووداوه‌كان شكاند و داوای له حكوومه‌ت كرد بۆ راگرتنی خوێنڕشتن به‌په‌له ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
نه‌جه‌ف له هه‌مان كاتدا به سیمبولی مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه‌ی عێراق داده‌نرێت. گه‌وره‌ترین مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عێراق، عه‌لی سیستانی له ناوچه‌ی ''شاری دێرین'' له ناوه‌ندی نه‌جه‌ف داده‌نیشێت و ماڵه‌كه‌ی چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له گڵكۆی ئیمامی عه‌لی-یه‌وه دووره.
به ئاماجگرتنی ئێران له خۆپیشاندانه‌كاندا له نه‌جه‌ف كه وەک ناوه‌ندێكی گرنگی شیعه‌كان ئه‌ژمارده‌كرێت، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كی روونی جه‌ماوه‌ری شیعه دژی ئێران، لێكده‌درێته‌وه.
پێشتریش و هه‌ر له میانی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا، دووجار له شاری كه‌ربه‌لا كه شارێكی پیرۆزه له‌لایه‌ن شیعه‌كان، كونسوڵخانه‌ی ئێران سووتێنرابوو.
پرۆتستۆكردنی ئێران له هه‌ریه‌ك له شاره شیعه‌نشینه‌كانی دیكه‌ی باشووری عێراق، به‌سڕه، زیقار، میسان، موسه‌ننا، قادسییه و بابل درێژه‌ی هه‌یه.
سه‌رجه‌م ئه‌م رووداوانه ده‌سه‌ڵاتی ئێران به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێكی جددیی ده‌كاته‌وه كه له عێراق هەژموونێکی فراوانی هه‌یه.
كاردانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له تاران و به‌غدا سه‌باره‌ت به هێرشی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف، دوانه‌كه‌وت. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی په‌لاماره‌كه‌ی كرد و ئاشكرایكرد پابه‌نده به په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران.
له راگه‌یه‌نراوێكیشدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس مووسه‌ویی، ئاشكرایكردبوو "ناڕه‌زایه‌تیی توندی ئێران گه‌یه‌نراوه‌ته باڵیۆزخانه‌ی عێراق له تاران".
- مه‌رجه‌عه شیعییه‌كانیش ده‌كرێنه ئامانج
شه‌پۆلی خۆپیشاندانه‌كانی نه‌جه‌ف جگه له سیستانی ئه‌و مه‌رجه‌عانه‌ی دیكه‌یش ده‌گرێته‌وه كه له‌و شاره ده‌ژین.
خۆپیشانده‌ران به‌شێك له گڵكۆی محمه‌د باقر حه‌كیم-یان سوتاندووه كه باپیری عه‌مار حه‌كیم-ه كه یه‌كێكه له سه‌كرده‌كانی شیعه و گڵكۆكه ده‌كه‌وێتە نزیك گۆڕی ئیمامی عه‌لی.
ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه خۆپیشانده‌ران هه‌ڵیان كوتابێته سه‌ر ماڵی مه‌رجه‌عی شیعه ئایه‌توڵڵا محەمه‌د تەقی موده‌ڕیسی. خۆپیشانده‌ران مه‌رجه‌عه‌كانی شیعه به‌وه تۆمه‌تبارده‌كه‌ن كه به نهێنی پشتگیری حكوومه‌ت ده‌كه‌ن كه به‌رپرسیاره له رشتنی خوێنی خه‌ڵك.
- "ئیدی ئێران له عێراق له ره‌وشێكی سه‌ختدایه"
له خۆپیشاندانه‌كانی عێراق به زۆری درووشمی "ئێران بۆ ده‌ره‌و، به‌غدا ئازاد ده‌بێت" ده‌وترێته‌وه.
حوسێن جه‌عفه‌ر یه‌كێكه له خۆپیشانده‌ران كه به هۆی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه داوای كرد وێنه‌ی نه‌گیرێت راگه‌یاند: "سه‌دان كه‌س به باوكمه‌وه له شه‌ڕی مه‌زهه‌بیدا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا. دیاره ئێران مه‌زهه‌بگه‌رایی له رێگای سه‌ركرده‌ی پارته شیعییه‌كانه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه. به‌ڵام ئیدی ئێران له عێراق له ره‌وشێكی سه‌ختدایه. خۆپیشاندانه‌كان بۆ راماڵینی گه‌نده‌ڵكاران و كۆتاییهێنان به مه‌زهه‌بگه‌رایی. ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر عێراقدا گرتووه. ته‌واوی ئه‌ركه باڵاكان و دابه‌شكاریی پۆسته‌كان به ره‌زامه‌ندی ئێرانه. كاتی كۆتاییهێنان به‌مه هاتووه".
پاكێجه‌كانی چاكسازیی حكوومه‌تی عێراق توڕه‌یی خۆپیشانده‌رانی هێور نه‌كردۆته‌وه. خۆپیشانده‌ران ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت ئه‌و كێشانه بنبڕ ناكه‌ن كه ١٦ ساڵه له عێراق كه‌ڵه‌كه بوون.
ئه‌وان پێداگیرین له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی حكوومه‌ت كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ده‌نه پاڵ كه كه‌وتۆته ژێر هه‌ژموونی ئێرانه‌وه و له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاوه.
به‌پێی داتاكانی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق له ٢٠١٨‌دا ژماره‌ی دانیشتووانی عێراق ٣٥ ملیۆن كه‌س و گه‌نجان نزیكه‌ی رێژه‌ی له سه‌دا ٢٨ی دانیشتووان پێكده‌هێنن. ده‌رده‌كه‌وێت گه‌نجان سه‌ركردایه‌تی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن. به‌شێكی گرنگی گه‌نجان ئه‌و ده‌رچووانه‌ی زانكۆن كه به‌هۆی ره‌چاوكردنی به‌رتیلدان و حزبایه‌تی له دامه‌زراندندا ده‌رفه‌تی كاركردنیان پێ نادرێت له دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا.
هه‌رچه‌ند به تۆمه‌تی رێنماییدان به هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژیی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌هدی بكرێ، به‌ڵام سه‌ركرده شیعه‌كان و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی قودسی ئێران، قاسم سوله‌یمانی كه له خێروبێری ده‌سه‌ڵات سودمه‌ند بوون نایانه‌وێت عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت له رۆژانی یه‌كه‌می خۆپیشاندانه‌كاندا سوله‌یمانی چووه‌ته به‌غدا و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی پارته شیعه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی كۆبۆته‌وه و پێی راگه‌یاندوون كه پێویسته عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
عێراقییه‌كان خه‌ون به حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆوه ده‌بینن به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان چۆك دانه‌دات و خزمه‌تگوزاریی گشتی پێشكه‌شی هاووڵاتییان بكات.
- "له‌وانه‌یه شه‌ڕی شیعه-شیعه له عێراق رووبدات"
شرۆڤه‌كاری سیاسیی عێراقی، عه‌لی سوهه‌یل رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر سه‌یری خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی باشوور كه زۆرینه شیعەن به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی شیعه بكه‌ین و سووتاندنی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به هه‌ند وه‌ربگرین، ده‌بینن كه له‌وانه‌یه له نێوان خۆپیشانده‌ره شیعه‌كان و پارته سیاسییه‌كانی شیعه‌دا شه‌ڕی شیعه-شیعه رووبدات".
سوهه‌یل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌وانه‌یه مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، عەلی سیستانی پشتگیریی له خۆپیشانده‌ران بكات و وتی: "له‌وانه‌یه سیستانی ره‌وایه‌تی بدا به خه‌ڵك و به‌م هۆیه‌یشه‌وه واز له پارته سیاسییه‌كان بهێنێت. وێڕای رشتنی خوێنی خه‌ڵك پارته شیعه‌كان به ئاسانی واز له ده‌سه‌ڵات ناهێنن. خۆپیشانده‌ران پێیان وایه ئێران زیاتر چینی سیاسییه شیعه‌كان له عێراق ده‌پارێزێت. له‌وانه‌یه پارته شیعه‌كان ببنه هۆی خوێن ڕشتنی زیاتر له عێراق. ئه‌گه‌ر پێكدادانی كۆڵان به كۆڵان له نێوان خۆپیشانده‌ران و پارته‌كان رووبدات ئه‌مه ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره بۆ سه‌ر ئێران. ئه‌گه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته ده‌ستله‌كارنه‌كێشێته‌وه، خوێنی زۆر زیاتر ده‌ڕژێت. له‌وانه‌یه مه‌رجه‌عه ئایینییه‌كانی نه‌جه‌ف پشت له‌و حكوومه‌ته بكه‌ن".
- خۆپیشاندانه‌كانی عێراق
به‌مه‌به‌ستی پرۆتستۆكردنی بێكاریی، گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی گشتیی، عێراقییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن. له‌و خۆپیشاندانانه‌دا كه له یه‌كی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه ده‌ستیانپێكردووه تا ئێستا نزیکەی ٤٠٦ كه‌س کوژراون و زیاتر له ١٥ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون.
له‌و خۆپیشاندانانه‌ی له به‌غدای پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوور ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه، كاردانه‌وه نیشانده‌درێت دژ به هه‌ژموونی ئێران له عێراق.
هاوكات ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌ی به پاكێچی چاكسازیی راگه‌یه‌نراو قایل نابن، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عەبدلمەهدی تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن به فه‌رماندان بۆ به‌كارهێنانی توندوتیژیی له خۆپیشاندانه‌كاندا و داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن.
د.ح
AM:09:22:30/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت