مۆبایلە نوێیەکەی سۆنی رکابەری سامسۆنگ و ئەپڵ دەکات


وێستگە نیوز-
ماڵپەڕی  apk4  ی روسی کە تایبەتە بەرهەمە تەکنۆلۆژیەکان رایگەیاندووە مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای سۆنی  بە ناوی  Xperia رکابەری بەرهەمەکانی سامسۆنگ و ئەپڵ دەکات.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دزەی پێ  کراوە شێوەی مۆبایلەکە سەرنجڕاکێشە و دژە ئاو و خۆڵە و تایبەتمەندی شاشەکەی 4K HDR OLЕD بە قەبارەی 6.5  ئینج، و دیقەی مۆبایلەکەش بەرزەو 3840/1644 پیکسڵە.

میمۆری مۆبایلەکە 128 گێگابایتە، پاتری مۆبایلەکەش 4200 میلی ئەمپێرە.

کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە چوار هاوێنەی دەبێت، یەکێک لە هاوێنەکان 108 میگاپێکسڵە، کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەش 32 میگاپیکسڵە و تایبەتمەندی ئەوەیە روخسارەکان دەناسێتەوە.


ش . ر 



PM:03:31:26/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 19320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو