سبه‌ینێ له‌م ناوچانه‌ی سلێمانی نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیارە سبەینێ چوارشه‌ممه‌ لە چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و قەزای شارەزوور دابەشكردنی نەوتی سپی به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، سبەینێ چوارشه‌ممه‌ 20ی تشرینی دووه‌می2019، نەوت لەسنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان و قەزای شارەزوور دابەش دەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوشدا دابەشكردنی نەوت  لەپارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكرد و ماوەی چەند رۆژێكیشە پرۆسه‌ی دابەشكردنه‌كه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ شاری سلێمانی.


PM:08:48:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 16436 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت