وەزارەتی دارایی داوای زانیاری فەرمانبەرانی گرێبەست دەكات


وێستگە نیوز-
لە نوسراوێكی وەزارەتی دارایيدا، داوا لە گەنجینەكان كراوە لە ماوەی سێ رۆژدا كە هەموو زانیاريیەكان لە بارەی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانە بكرێت .

بە پێی نوسراوێک كە ئیمزای وەزیری دارایی لەسەرە و ئەمڕۆ 19/11/2019 دەرچووە، داوا لە گەنجینەكان كراوە زانیاری تەواو لەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانە بكرێت بە مەبەستی رایكردنی مامەڵەكانیان بۆ دامەزراندن.

پێشتر حكومەت ئەوەی راگەیاند كە ئەو فەرمانبەرانەی گرێبەستن دادەمەزرێن، هەروەك پێشتر بڕیاری دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەرچوو بوو.

د.ح
 


PM:05:56:19/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 12784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت