هاوپەیمانێتیەكەی عەلاوی تاوتوێی پاشەكشە لە پڕۆسەی سیاسی دەكات

‌ ئەیاد عەلاوی سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتیمانی

وێستگە نیوز-
هاوپەیمانی نیشتیمانی رەتیدەكاتەوە ئیمزای لەسەر هیچ رێككەوتنێكی چاكسازی كردبێت، ئاشكراشیكرد كە تاوتوێی كشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی دەكات.

هاوپەیمانی نیشتیمانی كە ئەیاد عەلاوی سەرۆكایەتی دەكات لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە ئەو رێككەوتنەی بڵاو كراوەتەوە و هەندێك لە لایەنەكان ئیمزایان لەسەر كردووە، لە جێی خواستی خەڵك و دۆخەكەدا نییە و ئەوان سوورن لەسەر هەڵبژاردنی پێشوەختە و یاسای نوێی هەڵبژاردن و گۆڕینی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان.

ئەو هاوپەیمانێتیە هۆشداریشیداوە ئەگەر داواكاری خەڵك بەردەوام دوابخرێت و پشك پشكێنە و گەندەڵی بەردەوام بێت پاشەكشە دەكەن لە پڕۆسەی سیاسی.

د.ح
 


PM:05:18:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت