عەبادی: سورین لەسەر دروستكردنی حكومەتێكی نوێ


وێستگە نیوز-
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق دەڵێت سوورین لەسەر وەگرتنەوەی متمانە سەندنەوە لە حكومەت و دروستكردنی حكومەتێكی كاربەڕێ كەر.


حەیدەر عەبادی  سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لە راگەیەندراوێكدا كە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵەیەتییەكان بڵاوی كردۆتەوە نوسویەتی: هەڵوێستمان نەگۆڕاوە، رێككەوتنێكمان لە نێوان كوتلەكاندا كردووە لە 2020/11/18 بەو مەرجەی حكومەتێكی نوێ دابمەزرێت.

وتیشی: ئێمە سوورین لەسەر بانگهێشتكردنی حكومەت و متمانە سەندنەوە لێی هەروەها دروستكردنی حكومەتێكی نوێ، تا كاتی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بە یاسای نوێی هەڵبژاردن و كۆمسیۆنێكی بێ لایەن.

لە كۆتایشدا دەڵێت ئێمە لەگەڵ بەدی هاتنی مافی گەل و سەلامەتی دەوڵەتداین.




 


PM:03:20:19/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت