دوانزه لايه نى عێراق له‌نێویاندا پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ئه‌مشه‌و كۆبونه‌وه‌و له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی بۆ عێراق رێكه‌وتن.
وێستگه نیوز، ده‌قی پرۆژه‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه هه‌ر دوانزه حزبه‌كه ئیمزایان له‌سه‌ر كردووه كه بریتین له:
هاوپه‌یمانی فه‌ته‌ح، هاوپه‌یمانی نه‌سر، هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، هاوپه‌یمانی هێزه نیشتیمانییه‌كان، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ته‌یاری حیكمه، هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، به‌ره‌ی توركمانی، به‌ره‌ی گه‌شه‌پێدان، هاوپه‌یمانی نیسشتیمانی، كوتله‌ی "العطا‌و".
به‌پێی پرۆژه‌كه كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست وێستگه نیوز كه‌وتووه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ئیمزایان كردووه له‌سه‌ر چه‌ندین خاڵی تایبه‌ت به‌ئاسایكردنه‌وه‌ی دۆخی عێراق و چاكسازی له حكومه‌ت و پاڵپشتیكردنی ده‌ركردنی چه‌ندین یاسا‌و هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی سایتی وێستگه نیوز سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیشیان سه‌رپشك كردووه بۆ گۆڕینی كابینه‌كه‌ی.
به‌پێی پرۆژه‌كه، لایه‌نه سیاسییه‌كان پاڵپشتی هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆخی عێراق بۆ حاڵه‌تی ئاسایی و هه‌روه‌ها پاڵپشتی دادگا‌و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ده‌رخستنی ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه "خۆپیشاندانه‌كانیان له‌خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌وه گۆڕیوه بۆ توندوتیژی".
- داوا له سه‌رۆكی هێزه چه‌كداره‌كان بكرێت به ناساندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن له فڕاندنی خۆپیشانده‌ران و هه‌روه‌ها ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ی به‌قه‌ناس ته‌قه‌یان له‌خۆپیشانده‌ران كردووه.
- هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستور
- پێشكه‌شكردنی یاسایی زامنی كۆمه‌ڵایه‌تی كه تیایدا سندوقێك دانرێت بۆ هه‌ژاران
- هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌ی نه‌زاهه
- ده‌ركردنی یاسای "ئه‌مه‌ت له‌كوێ بوو؟"
- ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز
- ده‌ركردنی یاسای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان
- ده‌كردنی یاسای دادگای ئیتیحادی
- دادگاكانی تایبه‌ت به مه‌له‌فی گه‌نده‌ڵی چالاك بكرێن و به‌زوترین كات گه‌نده‌ڵكاران دادگای بكرێن.
- دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی حزب له‌وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت.
- پابه‌ندبوونی هێزه سیاسییه‌كان به‌ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن بۆ پێشخستنی سیسته‌می حوكمڕانی و كه‌تیایدا داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانی تیادایه له‌وانه:
- هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه تیایدا ده‌رفه‌ت بدرێت به پاڵێوراوانی سه‌ربه‌خۆو، ئه‌مه‌ش به گفتووگۆكردن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
- هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆتایهاتن به‌م كۆمسێۆنه‌ی ئێستا هه‌یه
- ده‌ركردنی یاسایه‌ك بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و ئیمتیازاتانه ى دراوه‌ته گه‌وره لێپرسراوانی عێراق
AM:12:39:19/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 19756
جار خوێنراوه‌ته‌وه