"گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ی حكومی له‌عێراق ڕووده‌دات"
وێستگه نیوز-
حكومه‌تی عێراقی ئه‌مشه‌و له‌رێگه‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه زانیاری ئه‌وه‌یان داوه‌ته خۆپیشانده‌ران كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا گۆڕانكاری گه‌وره‌ی حكومی له‌نێو وه‌زاره‌ته‌كانیاندا ڕووده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌مشه‌و حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی چه‌ند چالاكه‌وانێكی خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا زانیاری ئه‌وه‌یان داوه كه 12 وه‌زاره‌تی حكومه‌تی عێراق له‌نێویاند وه‌زاره‌تێكی "سیادی" گۆڕانكارییان به‌سه‌ردێت و وه‌زیری نوێی بۆ داده‌نێن
عامر ئه‌لكوبه‌یسی چالاكه‌وانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس به‌چالاكه‌وان و خۆپیشانده‌رانی به‌غدای ڕاگه‌یاند كه زانیارییه‌كی وردی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه پێگه‌یشتووه كه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا 12 وه‌زیری حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی گۆڕانكارییان به‌سه‌ر دێت و دورده‌خرێنه‌وه‌و ده‌گۆڕدرێن.
خۆپیشاندەرانی عێراقی بەهۆی بێمتمانەییان بە بەرپرسە حکومییەکان و بەڵێنەکانیان، تاوه‌كو ئێستا مه‌یدانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی شاره‌كه‌یان چۆڵ نه‌كردووه‌و لەسەرشەقامەکان ماونەتەوە و داوای گۆڕانکاریی بنەڕەتی و دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسان دەکەن.
لەسەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە زیاتر لە 320 کەس کوژراون و نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکە برینداربوون. لەژێر گوشاری خۆپیشاندەرانیشدا حکومەت و پەرلەمان چەندین بڕیاری چاکسازییان دەرکردوون.
PM:11:02:18/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 25464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت