ئارام شێخ محەمەد: ماوەی ساڵێكە پەیوەندیم بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە

‌ئارام شێخ محەمەد، جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق

 وێستگە نیوز-


ئارام شێخ محەمەد جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایكرد كە ماوەی یەك ساڵە هیچ پەیوەندییەكی حزبی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە.

دوای بڵاو بوونەوەی چاوپێكەوتنێكی لە درەو میدیا، كە تیایدا باسی لەوە كردبوو كە هیچ پەویوەندیەكی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە، بۆ ئەو مەبەستە وێستگە نیوز پەیوەندی بە ناو براوەوە كرد و ئەویش جەختی لەو هەواڵە كردەوە.

ئارام شێخ محەمەد ئاشكرایكرد كە نایەوێت بچێتە ناو درێژەى بابەتەكە و هۆكارەكانی و تەنها ئەوە دەڵێت هیچ پەیوەندییەكی حزبی بەو بزوتنەوەیەوە نەماوە، ئەوەشی دەیڵێت بۆچوونی خۆیەیتی و هیچ پەیوەندییەكی بە گۆڕانەوە نییە.

د.ح


PM:07:43:17/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 6484 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو