وه‌زیری به‌رگریی عیراق زانیاریی مه‌ترسیدار له‌سه‌ر گولـله فرمێسكڕێژه‌كان ئاشكرا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
وه‌زیری به‌رگریی عیراق رایگه‌یاند كه به‌ڵگه‌یان له‌به‌رده‌سته ئه‌و گولـله فرمێسكرێژانه‌ی به سه‌ری خۆپیشانده‌رانه‌وه نراوه، به‌بێ ئاگاداریی ده‌وڵه‌ت هێنراونه‌ته عیراقه‌وه.
نه‌جاح شمه‌ری، وه‌زیری به‌رگریی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌و تفه‌نگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ ته‌قاندنی گولـله‌ی فرمێسك‌ڕێژ به‌كاری ده‌هێنن ته‌نها 75 بۆ 100 مه‌تر ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ش له هه‌موو جیهاندا به‌كار ده‌هێنرێت.
وتیشی: ئه‌وه‌ی نامۆیه ئه‌وه‌یه چه‌ندین گولـله و بۆمبی فرمێسكڕێژی ئاشكراكراون كه له دووریی 300 مه‌تر له‌و هێزه ئه‌منییانه‌وه به خۆپیشانده‌رانه‌وه نراون كه ئه‌ركیان بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران بووه.
راشیگه‌یاند له‌كاتی پشكنین و توێكاری بۆ ته‌رمی خۆپیشانده‌ران ده‌ركه‌وتووه ئه‌و گولـله فرمێسكڕێژانه‌ی له سه‌ری خۆپیشانده‌راندا ده‌رهێنراون له‌لایه‌ن حكومه‌ت یان هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی هاورده نه‌كراون و به‌بێ پرسی ده‌وڵه‌ت هێنراوه‌ته وڵاته‌وه.
وه‌زیری به‌رگریی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌و جۆره گازه فرمێسكڕێژه به‌شێوه‌یه‌كی نامۆ و گوماناوی هێنراونه‌ته عیراقه‌وه و كێشه‌كه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و گازه ده‌بێت كه به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌كارده‌هێنرێن.
PM:11:57:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3252
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت