ئه‌مریكا.. له‌ناو خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی پێنج کەس کوژران و برینداربوون
وێستگه نیوزـ
له روداوێكی ته‌قه‌كردندا كه له‌ناو خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا رویدا، كچه خوێندكارێك كوژرا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
نه‌خۆشخانه‌ی هێنری مایۆ له ولایه‌تی كالیفۆرنیا له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه كه سه‌ره‌ڕای گه‌یشتنی ته‌رمی كچه خوێندكاره‌كه، پێنج خوێندكاری دیكه‌ش برینداربوون، میدیاكانیش ئاشكرایانكردوه كه هێرشبه‌ره‌كه هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵه و به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی یه‌كێك له وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیایه.
راشیگه‌یاند كه برینی دووان له برینداره‌كان سه‌خته، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه میدیاكانی ئه‌مریكا باسیان له برینداربوونی شه‌ش خوێندكار كردبوو.
هاوكات كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاویكرده‌وه كه پۆلیس روبه‌ڕوی هێرشبه‌ره‌كه بووه‌ته‌وه و برینداریان كردوه، به‌ڵام پۆلیسی كالیفۆرنیا له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاندوه كه هێرشبه‌ره‌كه برینداره و ئه‌ویش له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.
PM:09:52:14/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 4440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت