سه‌رۆك كۆمار بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق: شانازی بە شێرەكانی رافیدەینەوە دەكەین

‌ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق

وێستگه‌ نیوزـ

به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران، سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی بە بڵاوكردەوە و رایگه‌یاند: شانازی بە شێرەكانی رافیدەینەوە دەكەین كە برینی عیراق چارەسەر دەكەن.
 
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هەڵبژاردەی تۆپی پێی عیراق لە چوارچێوەی پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەكانی ئاسیا بە دوو گۆڵ بەرامبەر  بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی ئێرانی بردەوە، به‌بۆنه‌یه‌شه‌وه‌ د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق پەیامێكی پیرۆزبایی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوكردەوە.
 
د.به‌رهه‌م له‌ تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت:"شانازی بە شێرەكانی رافیدەینەوە دەكەین كە برینی عیراق چارەسەر دەكەن و سەركەوتنەكەیان پێشكەشی ئەو گەلەیان دەكەن كە داوای چاكسازی دەكەن. گه‌نجه‌كانمان لە ناو كارەساتدا خۆشی دروست دەكەن و غیرەتی عێراقییانە دەیانبزوێنێت."

سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌شڵێت: "بە پاڵەوانەكانی گۆڕەپانەكانی تۆپی پێ و گۆڕەپانەكانی ناڕەزایی و چاكسازی و بەرگریكردن لە نیشتمان سەردەكەوین و یەكدەگرین، كەواتە پیرۆزبێت لە عیراق گەنجانی و بێگومان عیراق هەر سەردەكەوێت.


PM:09:24:14/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 2388 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت