به‌رپرسێكی نزیك له عه‌بدولمه‌هدی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش به عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد.
سایتی سۆمه‌ریه نیوز له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2019، محه‌مه‌د هاشمی، ناسراو به ئه‌بو جیهاد نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و وازهێنانی له پۆسته‌كه‌ی پێشكه‌ش به عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كردوه.
ئه‌بو جیهان بهڕٍێوهبهری نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بووه و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئێستا ئه‌و به‌رپرسه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه عه‌بدولمه‌هدی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی ده‌رببڕێت.
دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵەکەش هەمان سایت لە زاری سەرچاوەیەکی دیکە ئەو دەنگۆیانە رەتکردەوە و بڵاویکردەوە کە ئەبو جیهاد دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە.
PM:11:25:12/11/2019
ئه‌م بابه‌ته 3196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت