نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی: پرسی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەرتاسەری عێراق تاوتوێكراوە

‌عادل عەبدولمەهدی و بەرهەم ساڵح

وێستگە نیوز-

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ (عادل عەبدولمەهدی) پێشوازی لە (بەرهەم ساڵح) سەرۆك كۆمار كردووە و دوایین پێشهاتەكانیان تاوتوێكردووە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عیراق كە ئەمڕۆ شەممە 9/11/2019 بڵاوی كردەوە، تێیدا ئەوە دەخاتەڕوو، لەكۆبوونەوەكەدا پرسەكانی هاریكاری نێوان پەرلەمان و حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانی هەوڵەكانی حكومەت و ڕێوشوێنەكانی چاكسازی وەك وەڵامدانەوەی داواكاری خۆپیشاندەران تاوتوێكراوە.

هاوكات ئاماژە بەوەش دەكات، هەر لەكۆبوونەوەكەدا پرسی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لەسەرتاسەری عێراق تاوتوێكراوە.


PM:04:10:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت