به‌رهه‌م ساڵح: مه‌ولود ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و شوێنكه‌وتنی رێنماییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر

‌بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوز ـ
سەرۆک کۆماری عیراق پیرۆزبایی یادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە گەلانی عیراق دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو یادە دەرفەتێکە بۆ بەخۆداچوونەوە و شوێنکەوتنی رێنماییەکانی پێغەمبەر لە میهرەبانی، بەهێزکردنی گیانی هاوکاری، چاکسازی و دامەزراندنی دەسەڵاتێکی خزمەتگوزار.


بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق لە ساڵیادی لە دایکبونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، "ئەم رۆژانە یادی لە دایکبونی پێغەمبەر (د.خ) دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە کە گەلی عیراق و هەموو گەلانی ئیسلامی لە خێر و سەرکەوتندا بن".

ئاماژەی بەوەکردوە، "ئەم یادە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەموان بەخۆیاندا بچنەوە و لە رێکارەکانی پێغەمبەر (د.خ) سەبارەت بە میهرەبانی و هاوکاری، رووبەڕووبوونەوەی توندڕەویی و بە کافەکردن سود وەربگرین، کار بۆ داخوازییەکانی گەلی عیراق لە چاکسازی و دەسەڵاتێکی باش و ئاسایش و ئارامی بکەین".
 
هاوکات ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بە هەمان بۆنەوە لە پەیامێکدا رایگەیاند، ئومێدەوارن ئەم یادە ببێتە هۆی سەرخستنی پەیامی ئاشتی و رەخساندنی زەمینەی دۆستایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان لەنێوان گەلان و سەرجەم پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکاندا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12ی ره‌بیعی یه‌كه‌می 1441ی كۆچییه‌، ساڵیادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محه‌مه‌د، (د. خ) ساڵانە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چین و توێژه‌ جیاوازه‌كان، به‌بۆنه‌ی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامه‌وه،‌ که‌رنه‌ڤاڵی خۆشی و شادی ئەنجامدەدەن و شیرینی و نوقڵ دەبە‌خشنەوه‌، هاوکات مەراسیمی ئاینییش لە مزگەوت و ماڵ و شوێنە گشتییەکاندا بە بۆنەی ئەو یادەوە بەڕێوەدەچێت.

هــ. ر


PM:02:34:09/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت