بەغدا.. راوەدوونان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە
خۆپیشاندان - بەغدا
وێستگە نیوز-
خۆپیشاندان و راوەدوو نانی یەكتر لە شاری بەغدا بەردەوامە و هێزە ئەمنییەكان شكستیان هێنا لە چۆڵكردنی گۆڕەپانی خەلانی.
بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ هێزە ئەمنییەكان هەوڵیانداوە گۆڕەپانی خەلانی بە خۆپیشاندەران چۆڵ بكەن، لەو چوارچێوەشدا ژمارەیەكی زۆر بۆمبی فرمێسك رێژیان ئاراستەی گۆڕەپانەكە كردووە و ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتیان تووشی تەنگە نەفەسی بوون.
سەرچاوەكە ئاشكرایكرد كە راوەدوونان لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران بەردەوامە، هەروەها هێزەكان نەیانتوانیوە گۆڕەپانەكە بە خۆپیشاندەران چۆڵ بكەن.
د.ح
PM:02:25:09/11/2019
ئهم بابهته 1840
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت