لە بەیاننامەكەیدا عەبدولمەهدی بە حەوت خاڵ قسەی لەبارەی دۆخی عیراق و خۆپیشاندانەكان كردووە و دەڵێت "خۆپیشاندانە ئاشتیانەكەی گەلەكەمان بە گرنگترین دادەنێن لە ساڵی 2003وە تاكو ئێستا، حكومەت كار دەكات بۆ سەرخستنی داواكاری خۆپیشاندەران، خۆپیشاندانیش بەلایەوە هۆكارێكی گرنگە بۆ دروستكردنی فشار بۆ چاودێری و چاكسازی پێویست".
هەروەها دەڵێت خۆپیشاندان فشار دروست دەكات لەسەر لایەنەكانی تەشریعی و تەنفیزی و دادوەری بۆ راستكردنەوەی رێگاكان و پەسەند كردنی گۆڕانكاری.
لە خاڵی سێهەمدا سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت حكومەت دەسەڵاتی دادوەری بەدواداچووندەكات بۆ بابەتی شەهیدەكان و بریندارەكانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان، هیچ كەسێكیش لە زیندان نامێنێتەوە، ئەو كەسانەیش كە تاوانیان لەسەر دەسەلمێت لە هەر كەس و لایەنێك بن، كە هەستاون بە كوشتن و ڕفاندن لە دەرەوەی یاسا رووبەڕووی سزا دەبنەوە.
باس لەوەیش دەكات كە خۆپیشاندەران داوای گۆڕانكاری لە وەزارەتەكاندا دەكەن، بە شێوەیەكی گشتی یان بەشێكی، بەهۆی پشك پشكێنەی تائیفیەوە، ئێمە وەڵامی ئەوەمان داوەتەوە كە گۆڕانكاری گەورە دەكەین و پشت بە لاوان دەبەستین.
لە خاڵی پێنجەمدا سەرۆكوەزیرانی عیراق دەڵێت راستە لایەنە سیاسییەكان قوربانی زۆریانداوە و بۆ هەر سیستەمێكی دیموكراسی فرە لایەنی گرنگە، بەڵام هەروەك چۆن بەر لە 2003 دەسەڵات بە شێوەیەكی خراپ لەلایەن یەك حزبەوە بەڕێوە دەبرا، لە دوای ئەو مێژوەوە حزبەكان كۆنترۆڵی دەسەڵاتیان كردووە و وڵاتێكی داخراو و بێ سەرەو بەرەیان پێكهێناوە، ئێستاش دەبێت ئەو لایەنانە قبوڵی گۆڕانكاری بكەن بۆ راستكردنەوەی رێگاكە.
سەرۆك وەزیران لە خاڵی شەشەمدا باسی لە هۆكاری بڕینی هێڵی ئینتەر نێت كردووە و دەڵێت هەندێك بۆ هاندان و تونتد و تیژی بەكار دەهێنن كاردەكەن بۆ پەكخستنی فەرمانگەكان.
لە كۆتایشدا دەڵێت ئە چاكسازیانەی دەستمان پێكردووە بەردەوام دەبێت، وتی:ودەستمان كردووە بە باشكردنی مووچە و كەم كردنەوەی مووچەی پلە باڵاكان، وتيشى: ئەگەر بەردەوام بین عێراق بە جۆرێك پێش دەخات كە هیچ كەسێك لە عیراقدا لە خوار هێڵی هەژارییەوە نەبێت.
د.ح
PM:01:34:09/11/2019
ئهم بابهته 3608
جار خوێنراوهتهوه