نەتەوە یەكگرتووەكان: مردنی مورسی ئاسایی نەبووە


وێستگە نیوز-
بە پێی لێكۆڵینەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان دەركەوتووە مورسی بە شێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو لە ناوبراوە، ئەو دۆخەیش كە تێدا ژیاوە بە وەحشی گەرانە ناوبراوە.

لە بەیننامەیەكدا كە كۆمەڵە هاوكارێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دوای لێكۆڵینەوە ئامادەیان كردووە، دەڵێت مورسی لە دۆخێكدا گوزەرانی لە زیندان بەسەر بردووە كە دەكرێت تەنها بە وەحشی گەرانە وەسف بكرێت، لە ماوەی پێنج ساڵی زیندان لە زیندانی "تڕە".

راپۆرتەكە چوار خاڵی لەسەر دۆخی مورسی لە زیندان مردنەكەی بڵاو كردۆتەوە كە دەكرێت بە هەنگاوەكانی كوشتنی مورسی دابنرێن بەم جۆرە:

1- مورسی 23 كاتژمێر رۆژانە لە زیندانی تایبەتیدا بووە و رێگەی پێ نەدراوە زیندانیانی دیكە ببینێت، تەنهایەك كاتژمێر لە دەرەوە بووە، لەو كاتەیش كەسی نەبینیوە.

2- مورسی ناچار كراوە تەنها بەتانییەك یان دوو بەتانیەوە لەسەر چیمەنتۆ بخەوێت لەو ماوەدا، رێگەیشی پێنەدراوە كتێب یان قورئان بخوێنێتەوە یان گوێ لە رادیۆ بگرێت.

3- رێگری كراوە لەو ماوەدا پزیشك بیبنێت یان دەرمان بەكار بهێنێت، لە كاتێكدا شەكرە و فشاری خوێنی بەرز بووە، بە پێی كاتیش چاوی چەپی لە دەستدا، چەندین جاریش چۆتە حاڵەتی مردنەوە و لە هۆش خۆی چووە، لەگەڵ ئەوەیشدا تووشی كلۆری دان و هەوكردنی زۆری پوكەكانی بووە.

4- چەندین جار حكومەتی میسر لە خراپی دۆخی مورسی له زیندانەكەی ئاگادار كراوەتەوە، بەلآم هیچ بەڵگەیەك نییە كە چارەسەری ئەو دۆخە كرابێت، سەرەڕای ئەوەی كه روویدا، پێشبینی كراو بوو.

تیمەكە كە لە ژێر سەرپەرشتی ئەنیس كالامار لێكۆڵینەوەكەیان ئەنجامداوە، دەڵێت لەو دەرەنجامە دەردەكەوێت كە مورسی بە شێوەیەكی وەحشی گەرانە كوژراوە بە رەزامەندی دەوڵەت.

شارەزایان ئەوەیشیان وتوە كە بەڵگە هەیە كە هەزاران كەس لە زیندانەكان مەترسی ژیانیان لەسەرە بە مردن یان تێكچوونی باری تەندروستیان، بەهۆی خراپی دۆخی زیندانەكان، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی عەبدولفەتاح سیسی بۆ لە ناوبردنی ركابەرەكانی و بێدەنگ كردنیان.

د.ح
 


AM:11:37:09/11/2019




ئه‌م بابه‌ته 8216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت