کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق: لە چوار رۆژی رابردوودا 23 خۆپیشاندەر کوژراون
وێستگە نیوز-
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق ئەمڕۆ هەینی دوا ئاماری ژمارەی کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی چوار رۆژی رابردووی عیراقی بڵاوکردەوە.
کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە لە خۆپیشاندانەکانی چوار رۆژی رابردوودا 23 کەس کوژراون و 1077 کەسیش لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون.
راشیگەیاندووە دۆخی زۆربەی بریندارەکان جێگیرە و دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەکانیان جێهێشتووە.
کۆمیسیۆنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لە چوار رۆژی رابردوودا 201 خۆپیشاندەر ئازاد کراون کە 170 کەس لەوان لە شارەکانی بەغدا و کەربەلا و زیقار و بەسرە دەستگیرکرابوون.
ش . ر
PM:07:02:08/11/2019
ئهم بابهته 1848
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت