بەوێنە.. هەزاران خۆپیشاندەر لە مەیدانی تەحریرن
مەیدانی تەحریر لە بەغدا، فۆتۆکان: سۆمەریە نیوز
وێستگە نیوز-
ئەمڕۆ هەینی لە مەیدانی تەحریری بەغدا هەزاران خۆپیشاندەر کۆبوونەوەو داوای چاکسازی و هەلی کار و لێپرسینەوە لە گەندەڵکارانیان دەکرد.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆ هەینی 8 ی تشرینی دووەمی 2019 بۆ رۆژی 15 یەمە لەسەر یەک لەوکاتەی لە کۆتاییەکانی مانگی 10 وە خۆپیشاندەرانی عیراق وەک درێژکراوەی خۆپیشاندانەکانی مانگی ئەیلول دەستیان بە خۆپیشاندان کردووەتەوە.
بەپێی ئامارەکانیش کە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عیراق بڵاویکردووەتەوە لە خۆپیشاندانەکانی عیراقدا سەدان کەس کوژراون و هەزاران کەسیش بریندار بوون، لە دوا چوار رۆژی خۆپیشاندانەکانی ئەم هەفتەیەدا 23 کەس کوژراون و 1077 کەسیش برینداربوون.
ش . ر
PM:06:26:08/11/2019
ئهم بابهته 3280
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت