دادوەرە مانگرتووەكان: زۆریك لە بابەتە هەستیارەكان دەبێ حیزب یەكلایی بكاتەوە
وێستگە نیوز-
دادوەرو داواكارانی گشتی مانگرتوو لەڕێگەی پەیامێكەوە بۆ رایگشتی، وەڵامی ئەنجومەنی دادوەری دەداتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، دادوەرو داواكاری گشتی لەڕووی ئینتیمای حیزبیەوە سەربەخۆن و سەر بەهیچ لایەنێكی سیاسی نیین.
بەپێی ڕاگەیەنراوێكی دادوەرە مانگرتوەكان كە بۆ رایگشتی یان بڵاو كردۆتەوە و تێیدا وەڵامی ئەنجومەنی دادوەرییان داوەتەوە و دەڵێت"كەس ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات كەواقیعی كوردستان هێشتا هەژموونی حیزبی زاڵەو بۆ زۆریك لە بابەتە هەستیارەكان دەبێ حیزب یەكلایی بكاتەوە، هەر بۆیە بەڕێز ئەنجوومەنی دادوەری ئێمەی ئاڕاستە كرد سەردانی حیزب بكەین . چونكە ئەم حەقیقەتەی دەزانی".
دەقی ڕاگەیەنراوی دادوەرە مانگرتووەكان:
وەڵامێك بۆ ڕای گشتی لەسەر وەڵامی ئەنجومەنی دادوەری
1_ ئاكاری پیشەییمان ڕێمان پێ نادات هەموو بەڵگەو دیكیومێنتەكان ئاشكرا بكەین، هەر بۆیە داوامان كردوە لیژنەیەك لەپەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران ودادگای پێداچوونەوە لێكۆڵینەوە لە سكاڵاكەمان ئەنجام بدات.
2_ ئێمە لەووشەی خراپ و نەشیاو تێنەگەیشتین كەداومانەتە پاڵ سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی گەرمیان بەڵام دیارە مەبەستیان گەندەڵیە، وەنەمانتوانی بیسەلمێنیین، ئێ باشە شایەتی 13 دادوەر و داواكاری گشتی كافی نەبوو؟ كەلەنزیكەوە شاهێدی بەرچاویان هەیە، باشە ئێمە نەمانتوانی بیسەلمێنیین خۆ لەدادگای نەزاهەی سلێمانی وگەرمیان دەعوا هەیە، بۆ هەشت مانگە لە چەكمەچەكانە؟
3_ بابەتی تەكەتول بازی پەیوەندی بە بابەتی سەرەوە هەیە كە یەكەم جارە كۆمەڵێك دادوەر وداواكاری گشتی بێ دەنگی بشكێنن وە سكاڵا دژی كەسی یەكەم تۆماربكەن بۆیە تۆمەتی تەكەتول بازیان بۆداتاشرا تاوەكوو دەنگیان كپ بكرێتەوە.
4_ دادوەرو داواكاری گشتی لەڕووی ئینتیمای حیزبیەوە سەربەخۆن و سەر بەهیچ لایەنێكی سیاسی نیین، ئیتر ئەگەر سەردانی چەند بەرپرسێكی حیزبی وحكوومی زۆنی سەوز كرابێ بۆ مەبەستی چارەسەری گرفتەكان بووە وە لەسەر پێشنیاری بەڕێز ئەنجومەنی دادوەری بووە كە چارەسەری ئەم كێشانە لای حیزبێكی دەسەڵاتە چونكە ئەو كەسە لە سنوری دەسەڵاتی ئەوانە. ئیتر ئەگەر ئێمە جارێك یان دوو جار سەردانمان كردبێ ئەوا بەڕێز سەرۆكی دادگای گەرمیان دەیان جار سەردانی كردووە بۆچی بۆئێمە تاوان بێ و بۆ ئەو ماف و ئاسایی بێ؟ بۆچی ئەویشتان هەواڵەی لێژنە نەكرد وەكوو ئێمە، ئەمە چ دادپەروەریەكە؟!
5_ كەس ناتوانێت نكۆڵی لەوە بكات كەواقیعی كوردستان هێشتا هەژموونی حیزبی زاڵەو بۆ زۆریك لە بابەتە هەستیارەكان دەبێ حیزب یەكلایی بكاتەوە، هەر بۆیە بەڕێز ئەنجوومەنی دادوەری ئێمەی ئاڕاستە كرد سەردانی حیزب بكەین. چونكە ئەم حەقیقەتەی دەزانی.
بۆیە مەخابن لەیەكەم ئەزموون كە لەهەرێم ڕوو دەدات كە چەند دادوەرێك سكاڵا لەسەرۆكەكەیان بكەن دەرنەچوون، دەبوو دادگەریتان لا خۆشەویست تر بوایە لە ئەندامێكی ئە نجوومەنەكەتان كە سەرۆكی دادگای گەرمیانە.
بۆیە تاوەكوو داواكانمان لەناردنی لێژنە یەكی لێكۆڵینەوەی بێلایەن و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری گواستنەوەی هەندێك لە ئێمە كەئاماژەتان پێ نەكردووە چونكە دەزانن نایاساییە وە دەبوو لێژنەی كاروباری دادوەری دوای سەلماندنی تۆمەتەكان سزای دەركردایە وە هەواڵە كردنیشمان بۆ لێژنەی كارووباری دادوەران وداواكارانی گشتی كەپێشنیارتان كردووە بۆ وەزارەتی داد وسەرۆكایەتی داواكاری گشتی بەنایاسایی دەزانیین وتانەی یاسایی لێ دەدەین. بەردەوام ئەبیین لە مانگرتنمان كە مافێكی مەدەنیانەی خۆمانە.
دادوەرو داواكارانی گشتی مانگرتوو
٢٠١٩/١١/٨
ڕایگەیاند و لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێكەوە ڕایگەیاند"هەرێم ئاشكرایە گەندەڵی لەهەموو سێكتەرەكانی حكوومەتو دامو دەزگاكاندا بوونی هەیە و كەس نكوولی لەوە ناكاتو حكوومەتی هەرێمیش كارلەسەر پڕۆژەی چاكسازی دەكات ، بواروسێكتەری دادوەریش كەم تازۆر بەدەر نیە لەگەندەڵی و پێویستی بەچاكسازییە".
PM:05:17:08/11/2019
ئهم بابهته 1968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت