ڤیدیۆ؛ گەنجێك بەهۆی رێگریكردن لە كاروانێكی سەربازی توركیا گیانی لەدەستدا

‌سەرخۆبوون بەنگین


وێستگەنیوز-

بەهۆی رێگری لە كاروانێكی سەربازانی توركیاوە بۆ ناوچەكەیان، گەنجێك خۆی بە یەكێك بە ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی توركیا هەڵدەواسێت، دواتریش دەكەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.

لە نزیك گوند درنە ئاغا لە ناوچەكە گركێلەگێ، بەشێك لەهاوڵاتیانی دێرك لە دژی هاتنی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی توركیا بۆ ناوچەكەیان، كەوتنە بەرد باران كردنی ئۆتۆمبێلەكان و بەو هۆیەوە گەنجێك بەناوی (سەرخۆبوون بەنگین) گیانی لەدەستدا.

هاوكات بەپێی بڵاو بونەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی، لەوكاتەی گەنجەكە بەسەر ئۆتۆمبێلەكاندا خۆی هەڵدەواسێ‌ و دواتر دەكەوێتە خوارەوە، لەو بارەیەشەوە (مستەفا بالی) بەرپرسی راگەیاندنی هەسەدەش ئەوەی خستۆتەوە، گەنجەكە كەوتووەتە ژێر ئۆتۆمبێلی سەربازی و ئۆتۆمبێلەكە بەسەری كەوتووە.



PM:04:33:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 3592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت