پێنجەم دەوڵەمەندی جیهان لەسەر سەرۆكایەتی ئەمریكا لەگەڵ ترمپ دەچێتە ململانێوە

‌مایكل بلۆمبێرگ ملیاردێری ئەمریكی

وێستگە نیوز-
مایكل بلۆمبێرگ ملیاردێری ئەمریكی دەیەوێت بچێتە پێشڕكێی ترەمپ و بردنەوەی كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رێی پارتی دیموكراتی ئەو وڵاتەوە.

هوارد وۆڵفسۆن راوێژكاری بلۆمبێرگ ئاشكرایكرد كە سەرۆك شارەوانی پێشووی نیۆرك كە هاوكات دامەزرێنەرەی ئاژانسی بلۆمبێرگە كە بە ناوی خۆیەتی، ترسی ئەوەی هەیە كە پاڵێوراوەكانی دیموكرات نەتوانن ركابەری ترەمپ بكەن لەكورسی سەرۆكایەتیدا لەبەر ئەوە بڕیاریداوە خۆی كاندید بكات.

بە وتەی وۆڵفسۆن، بلۆمبێرگ پێی وایە ترەمپ مەترسیەكی بێ وێنەیە راستەقینەیە لەسەر ئەمریكا، بۆیە پێویستە دەسەلآتەكەی كۆتایی پێبهێنرێت و گرەنتی بردنەوەی سەرۆكایەتی بكەن لە ئێستاوە.

راوێژكارەی ناوبراو دەڵێت بلۆمبێرگ بژاردەیەكی بەهێز دەبێت ئەگەر بەشداریی هەڵبژاردن بكات و دەبنە خاوەنی پاڵێوراوێك كە شارەزاییەكی زۆری هەیە لە بەڕێوەبردنی  گەورەترین شاری ئەمریكا دوای ئەوەی چەندین پڕۆژەی گەورەی لە هیچەوە دەستپێكردوە و گەیاندوویەتییە لوتكە، هەروەها توانای رووبەڕوو بوونەوەی قۆناغە سەختەكانی هەیە.

بە پێی گۆڤاری فۆربسی ئابوری بلۆمبێرگ بە پێنجەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهان دادەنرێت كە سەروەتەكەی بە 55.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت.

د.ح
 


PM:02:32:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت