لاوێك بەهۆی یاریە ڤیدیۆییەكانەوە گیانی لە دەستدا


وێستگە نیوز-
بەهۆی زۆر یاركردن بە یاریە ڤیدیۆییەكان لاوێك جەڵدەی مێشك لێی دەدات و گیانی لە دەستدا.

دایك و باوكێك لە تایلاند كاتێك بەیانی هەوڵیاندا لە ژوورەكەی خۆی خەبەری بكەنەوە دەبینن بە مردوویی لە ژورەكەیدا كەوتووە لەو كاتەی كە سەرقاڵی یاریە ڤیدیۆییەكان بووە.

بیوات هاریكیون تەمەن 17 ساڵ بەهۆی كە بە بەردەوامی سەرقاڵی یاریكردن بووە و خووی پێوە گرتووەو شەوانە بەردەوام بووە گیانی لە دەستداوە، پاش پشكنین دەركەوتووە كە جەڵدەی مێشك هۆكاری مردنەكەی بووە، ئەوەش لە ئەنجامی خۆ ماندوو كردن و بیرخستنە سەر یاریەكان بە شێوەیەكی زیاد.

لەو بارەوە میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكردووە هاریكیون ئەو خواردنەی بۆی ئامادە كرابوو هێشتا لەلایەوە دانراوە و خواردنەوە غازیەكەیش لای قاچیەوەیەتی.

هەر بەو هۆكارە سەرەتای ئەمساڵ لاوێكی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی فرخان قورەیشی لە هیندستان بەهۆی ئەوەی شەش كاتژمێر لەسەر یەك یاریكرد بە هەمان شێوە جەڵدەی مێشك لێیدا و گیانی لەدەستدا.

د.ح
 


AM:11:53:08/11/2019










ئه‌م بابه‌ته 5652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت