عەلاوی: كاتی گفتوگۆ كۆتایی هاتووە

‌ئەیاد عەلاوی

وێستگە نیوز-
ئەیاد عەلاوی سەرۆكوەزیرانی پێشتری عیراق دەڵێت عیراق لە دەست چووە و تا ئەو كاتەی میلیشیاكان هێزیان لە دەستدا بێت گفتوگۆ هیچ ئەنجامێكی نییە.


لە وتوێژێكی لەگەڵ كەناڵی سكای نیوز، ئەیاد عەلاوی ئاشكرایكرد كە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی قسەی كردووە و هۆشداریی بوونی كەسانێكی لە نوسینگەكەیدا پێداوە، كە ئەوان دۆخەكە زیاتر بەرە خراپ بوون دەبەن.

وتیشی زەحمەتە بزانرێت چی روو دەدات لە داهاتوودا و هیچ روون نییە بە نیسبەت عیراقەوە، ئەوەی ئێستاش هەیە رەنگدانەوەی لاوازی حكومەت دەردەخات.

هەروەها لە بارەی دیالۆكی هاوبەشی نیشیمان لە نێوان هێزەكاندا بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، عەلاوی وتی: بۆ هەمیشە كاتی دیالۆك گۆتایی هاتووە، هیچ گفتوگۆیەك ناكرێت لە كاتێكدا میلیشیاكان دەسەڵات هەیە و زمانی گولـلە لە ئارادایە.

هاوكات وتی: پێویستە لێپرسینەوە لەوانە بكرێت كە خۆپیشاندەرانیان كوشتووە و خوێنی هاوولآتی عیراقیان رشت.

د.ح
 


AM:09:11:08/11/2019


ئه‌م بابه‌ته 1128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت